

صحفه آزد شعر داستان عکس نستالوژی یک نفر زنگ تفرح ياد تماس با ما صفحه نخست دیگران
ئمپراتوور
له ته‌ک ئاو بپه‌یڤی یا ئاگر
له تانوپۆی بووندا گه‌مه‌یه‌کی ساده‌ی
به په‌نجه‌ی مناڵانه‌ی مردن ده‌کرێیته‌وه.
پێش ئه‌م شیعره‌ش ده‌تزانی
با... چ به ده‌واری شوێن و
په‌رژینی کات ده‌کات!
ئیتر چ چاره
چ چاره
چ چاره!؟
به نێوان شته‌کاندا ده‌گوزه‌ری
نه ره‌نگیان وه‌رده‌گری
نه‌ش فامیان ده‌که‌ی .
له ته‌ک هه‌ڵمی بوون و
کزه‌ی نه‌ماندا
گه‌مه‌یه‌ک ده‌که‌ی سه‌یر
سه‌یر .
سه‌راسیمه به‌ره‌و کۆتایی ده‌چی
وچانێک!
وچانێک تا بزانی
رێگا فریوێکی قه‌شه‌نگه
بۆ له بیر چوونه‌وه
شه‌رابیش خه‌یاڵێکی سوور باو
بۆ له بیر بردنه‌وه!
نه تێکه‌ڵ بوونه!؟
به هاوده‌ستی ئه‌ستێره
ده‌گه‌ڵ شه‌و سه‌ما کردن
نه ژیانه؟
ئمپراتوورتر له من کێ؟
کێ؟
کێ؟
هێورتر بپه‌یڤه
هه‌ور ماندوون،
بێ ده‌ره‌تانن گه‌ڵا
له سه‌ر خۆ به!
ده‌بێ ئاوێته‌ی شته‌کان بیت
مانه‌وه‌ت به‌نده به‌م شته سادانه‌وه.
چی تر له ماناکان ناکۆڵمه‌وه
به دره‌وشانه‌وه‌ی هیچ شتێک سه‌رسام نیم
گرینگ تێگه‌یشتن له زمانێک بوو
بێ ده‌لاله ت،
چ ده‌لاله‌تێک له بێ ده‌لاله‌تی
بێ ماناتر؟
چ ده‌لاله‌تێک له ماناکانی خۆم
خه‌و‌فه‌ناکتر؟
رێگا تا دێت کورت‌تر ده‌بێته‌وه
چاره‌یه‌ک!
لێده‌گه‌ڕێم رێگایه‌ک
به بنارێکێم بسپێرێ
!
Thursday, August 17, 2006