

صحفه آزد شعر داستان عکس نستالوژی یک نفر زنگ تفرح ياد تماس با ما صفحه نخست دیگران
شه‌خته
"پێشسواره‌کانمان قورس و ناوه‌ستان"
(هێمن)
لابایه‌ک بووی
سه‌ودای شه‌ماڵبوونت له سه‌ردا بوو.
چونکه گه‌لاوێژ بێشکه‌ت بوو
نه‌بڕایه‌وه له‌و شه‌خته‌ی که به ساوایی
ده‌ماره‌کانتی ئه‌ستوور کرد.
پێیان گوتی،
هاواریان کرد:
به‌فر و شه‌ماڵ له گه‌ڵ یه‌ک هه‌ڵناکه‌ن.
گوێت ئاخنی و
کردته په‌رژینی خۆت و لێڕه‌وار
په‌ڕه‌ی ئاڵی ئه‌و گوڵاڵه‌ی له خاکه‌لێوه‌دا هه‌ڵیانواسی.
به‌ڕووی سه‌وداسه‌ری به‌هار
شنه‌ی عه‌شقی خۆی ناسده‌کا.
له ئاڵۆزیی رێگاکانی ئه‌م دارستانه‌یه
که چوونت چه‌شنی هاتنت
له ره‌مز و رازان ژاوه‌ی دێ.
1989/2006