![]()
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ح. س. سۆران
تاران - 22/3/2708
گۆڕینی ناوه كان له ئێران چه‌واشه کاری بو .
له‌و کاته‌وه که پاش جه‌نگی جیهانی هه‌وه‌ڵ ، ره‌زاشای هه‌وه‌ڵ له وڵاتی ئێران و مسته‌فا که‌ماڵ له وڵاتی تورکیا هاتنه سه‌ر کار ، ده‌ستیان کرد به تاواندنه‌وی چه‌ند لایه‌نه‌ی پتری گه‌لی کورد و له راستی دا ، ئامانج پاکتاو کردنی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کورد و گه‌له‌کانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئه‌و دو وڵاته بو . خۆشیان ددانیان به‌م ئامانجه شێڤێنیستیه‌دا ده‌نا و ده‌یانوت که له ئێران بێجگه له زمانی فارسی زمانێکی دیکه نیه و له تورکیا(تورکستانیش) ، بێجگه له زمانی تورکی زمان و ره‌گه‌ز نیه و ئه‌گه‌ر بشبن ، یا لقێکی لاری داری زمانی فارسی و تورکین ، یا به هۆی ئه‌وه‌ی که دوورن و له گۆشه و که‌ناری وڵاته‌که‌ن ، ئه‌م زمانه دایکیانه‌یان (یانی فارسی وتورکێ )له‌بیرچوه‌ته‌وه ، و ده‌بێ به هه‌ر کلۆجێک بێ ،فێریان بکه‌ینه‌وه و زمانی ره‌سه‌نی خۆیان له‌بیر به‌رینه‌وه - به فه‌رمایشی ماموه‌ستا شێخ ره‌زا "ئه‌فاکه‌للا حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح ..." .
یه‌کێک له‌و خاڵانه له ئێران ، گۆڕینی ناوی بنه ماڵه‌ییه‌کان (شوره‌ت)و ته‌نانه‌ت جاری وا بو ناوی هه‌وه‌ڵ بو . دیاره من لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌وه نیه که دانی ناسنامه به خه‌ڵک کارێکی ناپێویست بوه ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ره‌زا شا کاتێ فه‌رمانی نووسینی ناسنامه‌ی بۆ هه‌وه‌ڵ جار ده‌رکرد، ده‌بو کابرای ناسنامه نووس ( سیجیل نووس) ، تا ده‌کرێ ناوی فارسی بۆ خه‌ڵک هه‌ڵ بژێرێ . به‌ڵام ، له پیش ئه‌وه‌دا شۆره‌تی کورده‌کان زوربه‌ی کوردی و پڕ ماناتر بون ، بۆ وێنه :
فاتمه ره‌ش ، ئه‌سمه‌ره خڕ ، ره‌حیم گه‌ورک ، سه‌عید بانه‌یی ، حه‌مه لاو ، عه‌به جاوشین ، ره‌حمانه سوور ، خانمه قوڵه ، پیرۆزه قیت ، عه‌لی پووره زڵێخا ، عه‌به مامه ، عه‌زیزی سۆفی سڵێمان و هه‌زاران ناوی دیکه ، که بۆ وێنه ناوی بنه‌ماڵه‌ییه‌کان وای لێ هات :
فاتمه‌ی زنده دل ، ئه‌سمه‌ری پێدرام ، ره‌حیمی پوور ئازه‌ر ، سه‌عیدی ئاڕاسته، محه‌ممه‌دی (حه‌مه)کارپه‌رداز ، عه‌بدوڵڵای بروومه‌ند ، ره‌حمانی به‌نی ئاده‌م ، خانمه‌ی تهرانی ، پیرۆزی دیده‌بان ، عه‌لی به‌راد ، عه‌بدوڵلای ( عه‌به) ته‌بریزی ، عه‌زیزی زوورمه‌ند ، که هه‌مووی فارسین؛ له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ وێنه ئه‌وکاته ده‌مانزانی" ره‌حیم گه‌ورک" خه‌ڵکی گه‌ورکان بوه یا ریشه‌یه‌کی گه‌ورکی هه‌ر هه‌یه وبۆ ئه‌و ناسنامه‌یه‌کی مانادار بو ، به‌ڵام ئێستا ( پوور ئازه‌ر ) شتێکی گۆتره ، ده‌مبڕ و دروست کراوی‌فارسیه و به خه‌یاڵ ناوێکی بنه‌ماڵه‌یی مۆدێڕنه و!!! ؟؟؟.
به‌ڵام وڵاتانی رۆژاوایی که‌متر ئه‌و کاره‌یان کردوه ، بۆ وێنه به هه‌زاران ناوی بنه‌ماڵه‌یی ( فیشێر ) به ئینگلیسی یانی ماسی گر ؛ (سالتزمان ) به ئه‌لمانی یانی خوێ فرۆش ؛ (کووزنێتسۆڤ ) به رووسی یانی به‌چکه ئاسنگه‌ر ، ( پاریزیێن ) به فه‌ڕانسه یانی پاریسی و زۆر ناوی بنه ماڵه‌یی دیکه ،که به ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌و که‌سه ئاماژه ده‌که‌ن و بۆخۆی مێژوولکه‌یه‌که . یانی ئه‌و که‌سه زۆر جار هه‌ر به‌وه دا ده‌زانێ ، ره‌چه‌ڵه‌کی چی بوه، چ کاره‌بوون و به‌ڵگه‌یه‌کی خه‌ڵک ناسیه .
من لێره دا پێم له سه‌ر ناوی بنه‌ماڵه‌ییه‌کان داگرت ، به‌ڵام له کوردستان ناوه هه‌وه‌ڵه‌کانیش له ژێر زه‌خت و گوشاری ئایین دا بوون ، یانی به داخه‌وه‌کاتێک ناوی منداڵیان ناوه ، ئه‌و که‌سه‌ی بانگی به گوێی دا داوه ، ناوێکی کوردی بۆ ته‌رخان نه‌کردوون ، بو وێنه له باتی ( به‌نگین) ، (کاکه چکۆل)، ( که‌نیله) ، (شه‌نگه) و ئه‌و ناوه خۆشه ره‌سه‌نه کوردیانه ، ناوی عاره‌بی بۆ هه‌ڵبژاردوون ، که به‌شکو بێ کێشه و ئاسانتر بچنه به‌هه‌شت . مـه‌گه‌ر خۆشه‌ویست! به‌هه‌شت عاره‌بستانه ؟؟؟
ئێستاش له باکووری کوردستانی گه‌وره ، ئه‌و کێشه‌یه‌مان هه‌یه ، که ناوه‌کان زوربه‌یان تورکین وه‌ک ( ده‌میر ) ، (ئه‌سڵان ) ،چه‌نگییز و ... ، بریا له‌وێش ئیدی ناوه کانیان به کوردی له منداڵ بنایه . ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات به فه‌رمیش نه‌هێڵێ ، ده‌کرێ ناوێکی خۆماڵی و خۆجێیی کوردی ببێ ، هه‌روه‌ک له رۆژهه‌ڵات جاری وا هه‌یه ، که ناهێڵن ناوی کوردی بنێن ، خۆیان له‌گه‌ڵ ناوه فه‌رمیه‌که دا، ناوێکی کوردیشی بۆ هه‌ڵ ده‌بژێرن و زۆرتر هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته ناوی ناسراو و دێفاکتۆی ئه‌و که‌سه .
تێبینی : ئه‌و ناوانه‌ی سه‌ره‌وه ، ناوی خه‌یاڵی و سیمبۆلیکن و بۆ وێنه ئاماژه‌م پێ کردوون .